صفحة الكاتب : د . مسلم بديري

نص مسرحيّة : مونودراما ( رحيق ) باللغة الكردية
د . مسلم بديري

تأليف : د .مسلم بديري 

ترجمة : رسلێمان گەڵاڵي

لە فەيسبووکەوە

شانۆيي مۆنۆدرامي

(شيلەي گوڵ) 

نوسيني/ د.مسلم بديري

وەرگێڕاني لە عەرەبيەوە/ سلێمان گەڵاڵي

شوێن حەوشەي ماڵێکە ، لەوانەيە وابێ ، شوێنێکە لە حەوشەي مالێک دەچێت ، پانتاييکە بەرامبەر چوار دەرگاي داخراو ، ھەر دەرگايەک رەنگێکي جياوازي ھەيە ، وا پێدەچێ ژووري خەوتن بن يا ھاوشێوەي ئەو ، لەو

انيە واش نەبێت ، لەوانەيە تەنھا دەرگا بێ ، لەوانەيە ئەگەر بکرێنەوە بۆ ژووري تر بچن يان بۆ شەقام يان بۆ 

ماڵێکي تر ، ئەگەر بکرێنەوە ، رەنگە بۆ دەرگاي تر بچن ياخود بۆ ديواريکي کۆنکريتي بەلام ناکرێنەيەوە ، کێ دەزانێ دەکرێنەوەيان ناکرێنەوە.

لەسەر ديوارەکان دوو وێنە لە چورچيوە جوان و بە پەتێکي ڕەش ھەڵواسراون ، يەکێکيان وێنەي پياويکي گرژ و مۆنە ياخود کاريگەري لەسەر ڕوخساري بەدي دەکرێت ، بە ساڵا چوو ديارە بەلام قژي رەشە ،ئەوەي جيايي دەکاتەوە گوێيەکانيەتي وەکو ئەوەي کە بڕابن .

وێنەکەي تر وێنەي ئافرەتێکي کامڵە لەسەر لێوەکاني ھيچ جوولەيەک بەديار ناکەوێت بەڵام کاتيک بە ووردي سەيري دەکەي واھەست دەکەي کە زەردەخەيەک دەکات . کاتێ سەيري ھەردوو وێنە دەکەيت وا ھەست دەکەت کە نالەبارييکەک يا نەگونجانێک لە نێوانيان دا ھەيە ، ياخود لە ژياندا لە يەک نەگەيشتوون .

بەھەرحاڵ ھەر چەندە شوينەکە ھيچي لي نيە بەلام رێک و پێک ديارە بۆيە واي بۆ دەچين کە ماڵێک بێت ، ئەگەر ئەو بەرزکراوە نەبێت کە لە ناوەراستي شوينەکەيە و بە تەواوي بە گۆر دەچێت وەکو ئەوەي ناوي مردووي لەسەر دەنووسرێت ، ھەر کە چاوت پێ دەکەوێت دڵنيا دەبيت کە ئەوە گۆڕە.

پێش ئەوەي پەردە ھەلبدرێتەوە گوێبستي موزيکێک دەبين چاکتر وايە پارچەيەک لە موزيکي (Seasid off your dreams) بۆ موزيکڤاني تورک ( موراد شوکري علي ).

پاش کردنەوەي پەردە شيلەي گوڵ دەبينيبن کە ئافرەتێکە لە تەمەني سي بۆ چل ساڵ دەبيت ، جوان و رێکوپێکە ، رۆشناييەکي کز لە چواردەوري ھەيە ، لە پێش يەکێک لە وێنەکان دەوەستێت بێ ئەوە رووناکي وێنەکەمان پيشادان بدات ، شيلەي گوڵ بۆ لاي وێنەکە دەروانێت .

شيلەي گوڵ/ .... (بە چرپە دەدوێ) باوکە ....باوکە بەڵێ تۆ ھەر باوکمي کە لە وێنەکە دايت ، ئەزاني ؟ ئەمەويت شتێکت پێ بلێم (بێ دەنگي) بەڵام پێش ئەوە دەبێت بەلێنم بدەيتێ ...باوکە ....باوکە بەس ئەمجارە گوێم لێبگرە تکايە .بەس ئەمجارە...پەيمانت دەدەمێ....دەزانم وەکو ھەموو جارێک پێم دەڵێي ...

بە تەواوي دەزانم گفتوگۆي ئافرەتان سەبارەت بە تۆ تەنيا زۆر بلێيەکي بێ مانايە . بەڵام پێويستم بەوەيە کە گوێم لێبگريت (بەشيوەيەکي ھێستري ھاوار دەکات) باوکە .... باوکە ( دەنگەکە دەنگ دەداتەوە شيلەي گوڵيش بە نيگەراني لە شوێنەکە دێت و دەچێت) . بێ دەنگيەکي کەم

( بەرامبەر وێنەي ئافرەتەکە دەوەستێت کە رووناکي لەسەرە) دايکە ... دايکە ...دەمەوێت بە گوێتا بچرپێنم ...نەخێر...نەخێر نامەوێت گويي لێمان بێت ئەوەي دەيلێم با لە نێوان خۆم و خۆت بێت .. ( بەشەرمەوە زەردەخەنەيەک دەکات ) بەڵێ .

.نا نا نھێني نيە بەڵام لەوانەيە ئەوەي بە تۆ دەڵێم ئەو پێي ناخۆش بێت ... دايکە وەکو دەيبيني گەورە بووم . بووم بە کچێکي عازەب (.(بە چواردەوري خۆي دەسورێتەوە و دڵخۆشە ).) ھێشتا چاوەڕوانم بەڵام دڵخۆشم (بەشەرمەوە پێدەکەني ) ..

دايکە (بە دوو دليەوە) بڕوام پێ بکە لەوانەيە ئێستا بێت يان پاش کەمێکي تر... کێ دەزانێت ؟ لەوانەيە سبەي بێت ... کێ ئەزانێت ؟ ( دەنگي دەرگا ، کەمێک بێدەنگي دوبارە دەنگي دەرگا ) دايکە دەچم جوابي تەلەفۆنەکە دەدەمەوە ..

نا نا جوابي نادەمەوە (تۆزيک دەوەستي دواتر بە ھێواشي دەروات) . لەوانەيە ئەمە کچە ھاورێکەم بێت .... ھيچي نيە جگە لەو باسە ....بەلام ئيستا ناتوانم گوێ لە ھيچ بگرم . ( بي دەنگي ، دوبارە لە دەرگا دەدرێتەوە ) ئۆۆۆي جوابي نادەمەوە ئەزانم ئێستا زۆر بە دلێکي سادەوە تۆ باشي ؟

نا ھەرگيز وا نابي ئەو بە ئەنقەست وام لي دەکات کە بيرم بکەويتەوە کە باش نيم دەلي (لاسايي دەنگيکي تر دەکاتەوە) ئەلووو بەلي ئەو زۆر جانە و ھيچ درێخي بۆ بەختەوەري من ناکات دەلێ ھەموو شتێک دەڵێم بەڵام نايڵێت ....

بەلي کاتێک پياوە گەنجە خاوەن قەرزەکەي بۆ ناني ئێوارە داوەت کرد بە ئەنقەست مالێي بە جێ ھێشت و رۆيشت بە تەنيا ئەوي لەگەڵدا ھێشتەوە ...( دەگەرێتەوە سەر شێوە ئاخاوتني خۆيي و بە ئازارەوە پێ دەکەنێ ) ھەمووان لە ئازارەکان ڕا دەکەن ..

ھەمووان بە زردەخەنەيەکي درۆزنەوە لە ئازارەکان ڕا دەکەن.... بەلێ ڕا دەکەن .بە تەنيا من ئازەرەکان بە دوواوەمن و لێيان دەرباز نابم (زەنگي تەلەفۆن ) ئۆۆۆي دايکە رەنگە ھەر ئەو کەسە بێت کە لە دەرگاي دا ....نا نا ....

ناتوانم گوێي لێ بگرم کاتێک برياري خۆي بە دەنگێکي گەورە بەسەرما دەخوێنێَتەوە . .. (ھەوڵ دەدات لاسايي دەنگي بکاتەوە)... شارەواني برياريدا کە گۆري ناو ماڵەکان لابدات ، چونکە بۆني پيس و ژەھراوي دەردەکەن ، بە پێي ئەوەي زاناياني ناو خۆ ئەمەيان دەرخستووە .

( دەگەڕێتەوە سەر دەنگي خۆي بە کزي و غەمباريوە لە سەر بەزاييەکە دادەنيشێت ) ....گوێيت لێ بوو ؟ دەڵێن ئەوە گۆرە ... نا نا باوەريان پێ مەکە ، بە ھەمويان دەڵێن ئەوە گۆر نيە ،

ئەوە باخچەيەکي جوانە و دوا گوڵي جواني خۆم لێ شاردۆتەوە بۆ ئەوەي پێشکەشي بکەم ئەو کاتەي کە دەگەرێيەوە . ھەتاکو ئەگەر نەيانتواني جياوازي لە نيوان گۆر و باخچە بکەن ئەوا ڕێيان لێ دەگرم ئەو باخچەيە لابدەن ،

لێرە دوا گوڵي مني لێيە .( بەخێرايي ھەلدەستي و پەرداغێک ئاو دەھێنێت ) دەبێت ھەموو رۆژێ ئاوي بدەم بۆئەوەي ھەڵنەوەرێت . ( لە پەرداغەکەي دەستي دەروانێت کە وێنەي خۆي تێدا دەرکەوتووە ،

لە دەرگا دەدري بەڵام شيلەي گوڵ سەيري خۆي دەکات لە ناو پەرداغەکە ...بێ دەنگيەکي کەم ...بەدەنگێکي مندالانە ھاوار دەکات) دايکە ...دايکە دەرگاکە بکەوە ڕەنگە ئەوە ھاورێيەکەم بێت ئەرکەکاني قوتابخانەي جێ بەجێ کردووە و ھاتووە پێکەوە بچينە دەرەوە ئەمڕۆ رۆژيکي جياوازە ،

دەبێت ھەموو گولەکان بفرۆشم ، ناگەرێمەوە تاکو سەبەتەکە بەتاڵ نەکەم .... بەجوانترين گوڵەوە دە گەرێمەوە و ھەموو رۆژيک ئاوي دەدەم ....

ھەموو چرکەيەک ھەتا ئەو رۆژە ھات و وامزاني (دەنگي دەرگا قسەي پي دەبڕێ , بۆ چەند چرکەيەک رووناکيەکان کز دەبن لەگەڵ دەنگي دەگا دەرگا کۆنەکە دەکرێتەوە و رووناکيەکە رۆشندەبێتەوە لەگەڵ بووني کورسيەک کە پياوێکي دەستکرد بە جلي دکتۆرەوە لەسەري دانيشتووە ،

کەرووي لەوێنەي باوکەکەيە ، شيلەي گوڵ دەوەستێ دەبێتە ديمەنێکي پانۆرامي .... بێ دەنگي ... دەنگي ھەناسە بڕکێ ... بە چرپەوە) ... گوێم لە دەنگي باوک بوو کە پێي دەگوت . ( لاساي باوکي دەکاتەوە )

- کێ پێي وتي کە من کچم ھەيە ؟

- بێ دەنگي .

- لە کوێ ئەوت بينيوە ... تۆ ئاگات لە قسەي خۆت نيە کەچي دەلێي ، تۆ بەچاوي خۆتەوە سەيري خەڵک دەکەيت .

- بێ دەنگي .

- من ھيچ کچم بۆ خۆشەويستيي و شوو کردن نيە . من پياوێکي سەڵتم تێ دەگەيت ... چۆن دەلێي کە من کچم ھەيە .

( دەگەرێتەوە سەر دەنگي خۆي وەکو ئەوەي کە لە خەو دا بێت ووشەي خۆشەويستي لە گوێي دەزرينگێتەوە )

خۆشەويستي ..خۆشەويستي .ماناي ئەو ووشەم نەدەزاني تاکو گولێکم دايە دەست ئەو کچە ... گوڵێکي سوور بوو ... نەخێر . خۆشەويتيەکەي کراسێکي سپي لەبەربوو .. نازانم بيرم ناکەوێتەوە .کە رەنگي کراسەکەي چۆن بوو . بەلام بيرم دێت کە ھەستم کرد کە خوداش ئەم کارەي پێ خۆش بوو ... تەنيا ئەو کاتە ماناي ئەو وشەم زاني ( بە تێرامانەوە دەمينێتەوە تاکو دەنگي دەرگا بە ئاگاي دەھێنێتەوە .... بەدەنگێکي گەنجانەوە .

دەبێت ئەوە ھاورێ کچەکانم بن ھاتوون تاکو لەگەڵما ئاھەنگي لە دايکبووني من بگێرن .( بە ريزەوە بانگ دەکات ...) دايکە ھەموو شتێک ئامادەيە بۆ ئاھەنگ گێران ، بەڵێ ئاھەنگ دەگێرين و ھەموويان ئامادە دەبن .مۆمەکان دەکوژێنينەوە ( بۆ ماوەيەک روناکي کز دەبێت ....بێدەنگيەکي کەم ...رووناکيەکە رۆشن دەبێتەوە و مێزيک بەدەر دەکەوێت کە چەندين مۆمي لەسەرە ) ئاھەنگ دەگێرين و ھەناسەکانمان لەيەکتر نزيک دەبێتەوە ئەگەر چي ھەريەک لە شوێنێکي جياواز ھاتوون يەکدەگرن ( لە مومەکان نزيک دەبێتەوە ) بەڵێ لەگەڵ مندا ( مەھا ) دکتۆر جوانەکە و ( لەيلا )ي خۆ بە زل زان و ( ھەيفا )ي رەش ئەسمەر و رێک و پێک فوو لە مومەکان دەکەين .ھەموومان دڵخۆش دەبين بە رۆيشتني سالێک لە ژيانم کە گەرانەوەي بۆ نيە . سالێکي تر دێت کە لەوانەيە بێت و لەگەڵ خۆێدا ... ( رووناکي کز دەبێت بۆ ماوەيەک دواتر رۆشن دەبێتەوە،مومەکان نەماون شيلەي گوڵيش باوەشي بە گۆرەکە دا کردووە) نەخێر نايەلم دڵنەواييم لا ببەن گوڵەکەي من لێرەيە نا ... نا....( دانگدانەوەي ووشەي نا لە پانتاييەکە دەمێنێتەوە تاکو دەنگي دەرگا نايھێلێت ، بۆ ماوەيەک رووناکي کز دەبێت رۆشن دەبێتەوە ، کورسيەک دەردەکەوێت کە پەيکەري پياوێکي دەستکردي لەسەرە بە جل و بەرگي ئەندازياري کە بەراميەر وێنەي باوک دانراوە ، شيلەي گوڵيش لە لايەکي ئەو ديمەنە وەستاوە ) نەخێر گوێم لێ نيە چي دەلێن بەڵام ھەوڵ دەدەم... بۆ خۆم نيە ! بەلام بۆ ئەوەي بۆ کچە ھاورێکانم باس بکەم کە چي روي داوە ( سەري دێنێتە پێش و دەست لە بنا گوێي دادەنێت بۆ ئەوە بە باشي گوێي لێ بێت ) بەڵێ ئەوھا باشترە ..( لەگەڵ ھەناسەيەکي سارد ھاوارێک دەکات ) چي ...ئەوەي باوکم ووتي بە ھاورێکانم بلێم ؟ ( لاسايي دەنگي باوکي دەکاتەوە ).

- فەرموو بۆ دەرەەوە پێش ئەوەي دەرت بکەم من کچم نيە !

(دەگەرێتەوە سەر دەنگي ئاسايي خۆي ) ...بەڵێ... ڕِەنگە .... لەوانەيە ..( دەست بە قژي دادێني کە سپي بووە )ئايا من کچم ؟من کێم ؟ ( بە گرنگي پێدانەوە ) ئەوە گرنگ نيە ، گرنگ ئەوەيە کە رێگايان نەدەم ئەو باخچەيەم لاببەن .

(ھەڵدەستێ بە نيگەرانيەوە دێت و دەچێ) ..کات نەماوە ، پاش کەمێکي تر کرێکاراني شارەواني لە گەڵ سەرۆکە وورگ زلەکەيان بێن .....ئۆيييييييييييي ....وابزام ئەو شوێنە جێگاي ئەوان نابێتەوە ، ھەموو ھەوايي ئە دونيايە ھەڵدەمژن ، گرنگ نيە کە من بخنکێم . بەڵام دەترسم گوڵە جوانەکەم بخنکێ . سەرۆکي شارەواني لەسەري دادەنێشيچت و بەوپەري دلچخۆشيەوە ھاوار دەکات ...دەکرێ چايەکم بۆ بێنن ، ئينجا بەوپەري خۆشيەوە لە کرێکارەکان دەڕوانێ کە خەريکي لاداني باخچەکەمن ، رەنگە يەکێک خۆشي لەوە ببينێت کە پێي لەسەر گولچەکەم دابنێت .

(دەکەوێتە سەر چۆک و دە قيژێنێت ) ...نا ...نا ناتوانم ئەوە بيچنەمە بەرچاوي خۆم ، راستە ئەوان ماناي خۆشەويستي نازانن ، بەلام ئەو کارە ناکەن ، رەنگە بزانن جواني چيە ،لەوانەشە نەزانن ...کێ دەزانێت ؟ بەڵام کارەساتە گە ئەوان نەزانن جواني چيە ؟!

رەنگە ئێستا ئەو بێت و رێگايان پێ بگريچ کە ئەو کارە نەکەن و دەرسيچکيان بداتي کە ماناي جواني و خۆشەويستي بزانن ... دەبێت شتيچک بکەم و بەربەستێک دروست بکەم ، رەنگە دوا بکەوي ياخود ئەوان پێش ئەو بگەنە جێ ...(دەنگي دەرگا لێدان ، رووناکي کز دەبێت و شيلەي گوڵيش لە شوێنێک لە چواردەوري خۆي بە نيگەرانيەوە دەخولێتەوە و رووناک ئاراستە دەکرێت )

ئۆيي ....بروا ناکەم سەرۆکي شارەواني لاي ئێمەيە ؟ چي دەوێت ؟ بەتەواوي گوێم لێي نيە ... پێدەکەنن .ھەروەھا باوکم پێدەکەني ؟ نازانم چي روودەدات . ( رووناکي دەگەرێتەوە ..شيلەي گوڵ نزيک بەرزايەکە دانيشتوە بە دەنگەوە دەيخوێنێتەوە و لاپەرەکان ھەڵدەداتەوە ) باسي خۆشەويستي ! (بەردەوام دەبێ رەنگە کاتي خۆي جوان بوبم بەڵام ئێستا جوانترم لە ئاوێنە سەيري خۆم کرد ھەمان وێنەي خۆمە بەڵام جوانترە زانيم کە شتێک نابينرێت ، بەڵام ھەست بە بووني دەکەم . ( رۆژنامەکە ھەڵدەداتەوە و ئاھێکي سارد ھەلدەکێشێت و فيکە لي دەدات دەست دەکات بە خوێندنەوە) .... زانايان بۆيان روون بۆتەوە کە ھۆکاري تيکچوني جەستەي مندال لە کاتي لە دايکبووني دا دەگەرێتەوە بۆ دواکەوتني ئافرەتان لە شوو کردن ، بەڵام دەکرێت چارەسەر بکرێت .....ئافرەتان پێش ئەوەي شوو بکەن دەتوانن منداڵيان ببێت ... ( رۆژنامەکە فرێ دەدات و توشي بێزاري و شۆک بووە ) .

نا ..نابي ...زانست بە شێوەيەک پێش کەوتووە کە عەقل نايبرێ . دەبێت ئەو رۆژنامەيە بشارمەوە ..... نا نەخێر بەلکو بيسوتێنم تاکو باوکم نەيبينێت و توورە نەبێت ...( ھەلدەستێ ) بەلام سوتاندن ھەواي شوێنەکە دەبات . لەوانەيە گوڵەکەم بخنکێت .. دەبێ لە شوێنێک بيشارمەوە تاکو دەمرێت . مەبەستم رۆژنامەکەيە دەبێ لە شوێنێک بێت کەس دەستي پێ نەگات. رەنگە ئێرە باشترين شوێن بيچت لەگەڵ مندا دەمرێ و وون ببێت ( لە شويچنەکە دەخولێتەوە و لەگەلچ خۆي قسە دەکات) ... کاتي بێھودەيي ھاتووە ؟ روو لە رۆژنامەکە بکەم و داواي ليچبوردني لێ بکەم ؟ نا ...نا .. ھێشتا زووە ئەگەر کورێکم دەبوو ، لە شارەواني و سەرۆکەکەي نەدەترسام ، بەلام ھێشتا زووە . رەنگە ئيستا نا دەمێکي تر بێت ...لەوانەيە ئێستا بێت .. ( لە نزيک بەرزاييەکە دادەنيشێت ) ئاە ...ھەست بە ماندووبونێکي زۆر دەکەم دەتوانم کەمێک ئارام بگرم بەڵکو زۆريش ئارام بگرم . کارەکان پێويستي بە بەربەست ھەيە بۆيە پيويستە بەربەست درووست بکەم و چاوەرواني نەکەم .

(لەگەڵ دەنگي تەلەفۆنەکە رووناکي کز دەبێت شيلەگوليش بە گراني ھەلدەستێ و دەست دەخاتە بنا گوێي وەکو ئەوەي تەلەفۆن بکات )

- ئەلو ...ئەلو ... بەڵێ ...بەباشي گوێم لێيە

- بێ دەنگي

- نامەوێت باسي ئەوە بکەم

- بێ دەنگي

- ئا ...بە لێ ..گولچەکەم باشە .تاکو ئێستا چاوەرواني دەکەم بۆ ئەوەي لە شوێنێکي شياوي دابنێم .

- بێ دەنگي .

- مەبەستت چيە ؟ تەنيا يەک شەو ؟

- بێ دەنگي

- ئينجا ئەوە چي پێويستە ؟

- بێ دەنگي

(شوێنەکە رووناک دەبێتەوە لەگەڵ دەنگي کارتێکەرە دەنگيەکان کە لێداني چرکەي کاتژمێرە رۆشن و کز دەبێتەوە شيلەي گوليش بە شێوەيەکي ھێستري دەدوێت )

بەلام ھەموو شتێک بيتام بووە من بۆکاريکي پيرۆز ھەولدەدەم ، ھەمويان چارەسەري ھەرزان بەھايان ھەيە نابيچت ئەو رێگايە ھەرزان بەھايانە بگرينە بەر بۆ گەيشتن بە کارێکي پيرۆز .. ( دەنگي تەلەفۆن ) دەبێت دەرگاکە بکەمەوە . ( يەک ھەنگاو دەچَيتە پێش و لە شوێني خۆي دەوەستێت ) نابێ من بيکەمەوە ، رەنگە بە خراپي لێم تێ بگات ،، کێ دەزانێت ؟ خەلک دەرەوەي شتەکان دەبينن و نازانن بنەچەي ئەلماس خەڵووزە ، رەژووە . ( رووناکي کز دەبێ لەگەل دەنگي دەرگا تەنھا شوێنێک بە رووناکي دەمێنێەوە کە شيلەي گوڵي رووناک کردۆتەوە ، ھەلتروشکاوە )

گوێت لێ بو ؟ باوکت وەک دايکتي لێ ھاتووە ھەست بە ھەموو شتێک دەکات . ( سەري لەسەر زەوي دادەنێت و گوێچکەکاني بەر زەوي دەکەون ) ..ئاە دەنگە گرەکەي چەندە خۆشە کە ناڵەيەتي لە پێناوي مندا ...چەند تووند بووم بەرامبەر بە باوکم ..( بۆ باري ئاسايي خۆي دەگەرێتەوە ) نا ..نا دەبێت زياتر گوێ بگرم .( دەگەريتەوەسەر زەوي ، بێ دەنگي ، رەنگي دەگۆرێت ) تفووووووووو ..... ئاي لەم کارە قيزەوونە . (دەنگي تەلەفۆن دێت ) نەخێر وەڵام نادەمەوە دەزانم کێيە پەيوەندي دەکات . دەبێ ئەوە کچە ھاوريکەم بيت منداڵي بووە . بەڵێ دەزانم چي بووە رەنگە کورێک بێت ، بەلام بەم جۆرە چوار منداڵ و مێردي ھەيە . ( بي دەنگي ) نەخێر ..نا .نا ...ھيچ ئيرەي پێ نابەم من پێم خۆشە ، سەيرکەن (زرەدەخەنەيکي درۆزنانە دەکات ) رەنگە کەسێک نەبێت لە نێوانيان دا بتواني گوڵە جوانەکە م بپيارێزێت . ( بێ دەنگي ) لەوانەيە ھەبێت ..کێ دەزانێت ...( ھەلدەستێتەوە ) دەبێ رۆژنامەکە بدۆزمەوە ....نا نا ناگەرێمەوە سەر ھەواڵەکە من بۆي دەگەرێم تەنھا لەبەر ئەوەي کە رۆژنامەيە دەمەوێت خۆمي پێ مەشغول بکەم و ھەندي کات بەسەر ببەم تاکە ئەو دەگەرێتەوە .( بيچ دەنگييەکي کەم ) بەلام رۆژنامەي ترم ھەيە لە يەکێکي تر دەگەرێم ، بەڵام ئەوەيان باشترە دەتوانم کاتێکي زياتري پێ بکوژم .. ( کەمێک بێ دەنگي ) بەلام ئەوەيان لە ژير دەستم دايە ، بە دوا گەراني رۆژنامەيەکي تر لەوانەيە ئەستەم بێت بەڵام چاوەرواني سەختترە . ئەگەر ئەو رۆژنامە ھەلبگرمەوە لە کۆڵ سوڕان و گەڕان دەبمەوە بە دواي رۆژنامەيەکي تر . بەڵێ کاتي چاوەرواني پێ دەکوژم .لە ھيچ باشترە . (رۆژنامەکە لەسەر زەوي ھەلدەگرێتەوە دەيخوێنێتەوە )) سەيرترين لێدواني رۆژنامەواني ( بێ دەنگە دواتر دەيخوێنێتەوە ) دياردەيەکي چاوەروان نەکراو لەوانەيە ...(. بي دەنگي ) پەيامنيرمان لە درێژەي باسەکەي لەگەل شيلەگوڵدا .. (بێ دەنگي و سەرسورماوە ) ئەو پياوەي کچە کەي بۆ سالانێکي درێژ بە شوو نەداوەو داخوازکاراني ڕەت کردەوە بۆ ئەوەي خۆي بيخوازي ( بێ دەنگي و لە قوڵپي گريان دەدات . ( بەردەوام دەبێت لە خويندنەوە بە شێوەيەک کە ئاگاي لەخۆي نيە ) دەربارەي ئەو پرسيارەي کە بۆچي ئەو کارەيان کرد بە نازەوە ووتي باوکم باوەري بە ھيچ ياسايەک نەبوو ھەمووي بەسەرمايەداري ناوبرد ووە کە ھيچ باکيان بە مافي تاکەکان نيە ( دەکەوێتە سەر ئەژنۆ و دەگري, ماوەيەک رووناکيەکان دەکوژينەوە و دواتر تەنھا شيلەي گوڵ دەبينرێت کە دەستي ناوەتە بيناقاقاي و ھەوڵي خۆ دەرباز کردن دەدات وەک بلێيت بيەوێت پەتي سيدارە لە ملي خۆي بکاتەوە . لە چواردەوري خۆي دەخولێتەوە رووناکي لە شێوەيەکي بازنەيي زەردي سەوزباو لەسەر شيلەي گوڵە تاکو دەکەويتە سەر ئەژنۆکاني و ھاوار دەکات ) خەون ...خەون ...خەون بوو بەڵێ خەون بوو من دلنيام ئەوە خەون بوو بۆ کچە ھاورێ يە چاکەکەم گيرايە وە نەمزاني وا بڵاو دەبيتەوە . ئەوە خەون بو ئەويش لە چاکي خۆم بۆم گێرايەوە ( ھاوار دەکات ) بەلکو گێلي بوو ، گەمژەيي بوو . ( رووناکي دەبێتە بازنەيەکي کز و شيلەي گوڵ لە دەوري خۆي دەسورێتەوە وە ک ئەوەي بە دواي شتێک دا بگەرێت ، ھيلاکي و ماندوبووني پێوە ديارە رەنگي ھەلبزرکاوە و جواني نەماوە بە قورسي ھەلدەستێ و بە چرپە دەدوێ ) ھيچ ھيوايەک بۆ ھاتني نەماوە دەبێ بير لە چارەسەري گونجاو بکەمەوە ، خۆزگەکان بوون بە وەھم و ووڕينە ، دەبي رۆژنامەکە بدۆزمەوە ، ئەمرۆ ھيچ چارەسەري گونجاوم بە دەست نەکەوت ، زياتر لە نيو کاتژمێر رەت بوو ، ئا ي...کە کاتێکي زۆر بوو ، نيو کاتژمێر ! . رەنگە لەو ماەوەيەدا خەلکانێک مردبن و بازارەکان و پارەش گۆرا بێت ، منيش ھەر ناخي خۆم دەخۆمەوە . (پاش گەرانێکي کەم رۆژنامەکە دەدۆزێتەوە ، لە نزيک بەرزايەکە دادەنيشێت دەست دەکات بە خوێندنەوە ) کرداري پيتێني دەستکرد واي لە زۆر ئافرەتان کردوە کە ببنە خاوەن منداڵي تەندروست و سمێل گەورە کە باز بتوانێ لەسەر سمێلينان بنيشێ . ھەتاکو ئەو کچانەي کە ھێشتا شويان نەکردوە دەتوانن ببن بە خاوەن منداڵ بە و رەنگ و شێوەيەي کە خۆيان دەيانەوێت . ( دادەنيشێ و بير دەکاتەوە بە چرپەوە دەدوێت بەڵێ ئێستا و پاش ئەو ھەموو کاتەي بەسەر چوو مندالم دەبێت . ئەوە کەمترين شتە کە بتواني پارێزگاري لە گوڵەکەم بکات بۆ ئەوەي پێشکەشي باوکي بکەم . يا بۆ خۆي پارێزگاري لێ دەکات و دەيبەخشێتە ھەر کەسێک کە خۆي بيەوێت . گرنگ نيە باوکي ھەبێت ، گرنگ بووني خۆيەتي . ( بە شێوەيەکي ھێستري پێدەکەنێ و رۆژنامەکە دەخوێنێتەوە . ئەوە زۆري ناوێت ، ئەوەي گرنگە داواکار بيەوێت پارێزگاري لە کچێني خۆي بکات . ( رۆژنامەکە دوور فريدەدات و ھاوار دەکات ) ناتوانم ...ناتوانم . ( بەرەو وێنەکە دەچێت ) . دايکە من ھێشتا من کچم باوەر بە خەونەکان مەکە ... دايکە . ( بە توندي لە دەرگا دەدرێ خەريکە دەرگاکە بشکيت ، شيلەي گوڵ دەگري ) بەلي دايکە گويت لێيە ؟ ئەوانە دەيانەوێت من بکوژن . ( بەشێوەيەکي ھێستري پێدەکەني ) دايکە ئەوان بە نەنگي تاوانبارم دەکەن . ( توشي شۆک دەبێ ) دەلێن کە من دوو گيانم ، ( پێدەکەني) . گوێت لێ بوو دايکە ؟ تەنھا بەھۆي ئەوەي کچم وا دەکەن .... باوکە .( ھاوار دەکات ) . ئەوە لێکدانەوەي خەوني خۆتە ......باوکە .. ( قەپاغي بەرزاييەکە ھەلدەگرێت و خۆي لە ناو چاڵەکە حەشار دەدات ، دەنگي لێداني توندي دەرگا تاکو دەشکێت لەگەل دەنگي گەرە لاوژەيەک . 

کۆتايي

 

4-10-2012

تيبيني/ دواي وەرگرتني رەزامەندي نوسەر وەرگێردراوەتەوە سەر زماني کوردي

* لە لاپەرەي تايبەتي نووسەر لە تۆري کۆمەڵايەتي فەيسبووک وەرگيراوە


قناتنا على التلغرام : https://t.me/kitabat


د . مسلم بديري
 (للدخول لصفحة الكاتب إضغط هنا)

    طباعة   ||   أخبر صديقك عن الموضوع   ||   إضافة تعليق   ||   التاريخ : 2012/10/13



كتابة تعليق لموضوع : نص مسرحيّة : مونودراما ( رحيق ) باللغة الكردية
الإسم * :
بريدك الالكتروني :
نص التعليق * :
 



حمل تطبيق (كتابات في الميزان) من Google Play



اعلان هام من قبل موقع كتابات في الميزان

البحث :





الكتّاب :

الملفات :

مقالات مهمة :



 إنسانية الإمام السيستاني

 بعد إحراجهم بكشف عصيانها وخيانتهم للشعب: المرجعية الدينية العليا تـُحرج الحكومة بمخالفة كلام المعصومين.. والعاصفة تقترب!!!

 كلام موجه الى العقلاء من ابناء شعبي ( 1 )

 حقيقة الادعياء .. متمرجعون وسفراء

 قراءة في خطبة المرجعية : هل اقترب أَجلُ الحكومةِ الحالية؟!

 خطر البترية على بعض اتباع المرجعية قراءة في تاثيرات الادعياء على اتباع العلماء

 إلى دعاة المرجعية العربية العراقية ..مع كل الاحترام

 مهزلة بيان الصرخي حول سوريا

 قراءة في خطبة الجمعة ( 4 / رمضان/ 1437هـ الموافق 10/6/2016 )

 المؤسسة الدينية بين الواقع والافتراء : سلسلة مقالات للشيخ محمد مهدي الاصفي ردا على حسن الكشميري وكتابيه (جولة في دهاليز مظلمة) و(محنة الهروب من الواقع)

 الى الحميداوي ( لانتوقع منكم غير الفتنة )

 السيستاني .. رسالة مهدوية عاجلة

 من عطاء المرجعية العليا

 قراءة في فتوى الدفاع المقدس وتحصين فكر الأمة

 فتوى السيد السيستاني بالجهاد الكفائي وصداها في الصحافة العالمية

 ما هو رأي أستاذ فقهاء النجف وقم المشرّفتَين السيد الخوئي بمن غصب الخلافة ؟

 مواقف شديدة الحساسية/٢ "بانوراما" الحشد..

أحدث مقالات الكتّاب :


مقالات متنوعة :





 لنشر مقالاتكم يمكنكم مراسلتنا على info@kitabat.info

تم تأسيس الموقع بتاريخ 1/4/2010 © محمد البغدادي 

 لا تتحمل الإدارة مسؤولية ما ينشر في الموقع من الناحيتين القانونية والأخلاقية.

  Designed , Hosted & Programmed By : King 4 Host . Net